م
ێھڤان مجید : روومال
لە ناحییەی سەرسەنگ ھاولاتیان شان بەشانی شارەوانی ھەوڵی پاراستنی گورستانەکە دەدەن ، و ئێستا کار لەسەر پەرژین کردنی دەوروبەری گورستانەکە دەکرێت بۆ ئەوەی لە ئاگر و چونەناوی ئاژەڵان پارێزراوبێت.
نادر بەدران کە خەلکی سەرسەنگە دەڵێت :” ئێمە وەک خەلک شان بەشانی شارەوانی ئەرکی پاراستنی گورستانەکەمان خستۆتە ئەستۆی خۆمان ، کار لەسەر دانانی پەرژین دەکەین لە ھەموو لایەکەوە ، بۆ ئەوەی پارێزراوبێت لە ھەرجۆرە زەرەروزیانێک،
لەئێستەدا خەلکی لە ھەموو کارێکدا هاوکاری دامەزراوەکانی حکومەت دەدات بو ئەوەی شوێنەکان پارێزراوبن،
بەشی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی سەرسەنگ رایگەیاند :” بە ئامادەبونی خەلکێکی زور ئیشمان لەسەر پەرژینکردنی گورستانەکە کرد ، بو ئەوەی پاریزراوبێت لە ھەر روداوێکی چاوەروان نەکرا و نە خوازراو و ھاوکات پارێزراوبێت لە روداوەکانی ئاگرکەوتنەوەو زەرەر و زیانی ئاژەڵەکان “.
شایانی باسەگورستانی سەرسەنگ لە کومەڵگەی ئازادییە سەر بە قەزای شارەکە