دوابەدوای سەردانەکەی نێچیرفان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆتورکیاو کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەدا سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوەو تێیدا هاتوە،
سەرۆک کۆماری تورکیا پیرۆزبایی سەرکەوتن و دەس بەکاربونی لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان کردوە،
بارزانی و ئۆردۆگان جەختیان لەپەیوەندیەکانی نێوان هەولێرو ئەنقەرە کردۆتەوەو زیاتر پەرەپێدانی ئەوپەیوەندیانە،
هەروەها تاووتوێ کردنی دۆخی سیاسی ناوچەکەو مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش و دیاردەی تیرۆر،
لەڕاگەیاندنەکە دا هاتوە،سەرۆکی تورکیا خۆش حاڵی خۆی دەربڕیوە دەربارەی بەرەوپێش چونی گفتوگۆکانی نێوان هەولێرو بەغدا،هەروەها هیوای خواستوە کابینەی نوێی حکومەت سەرکەوتوبێت و خواستی لێک نزیک بونەوەی پەیوەندیەکانی هەردولابێت