ئەمڕۆ بەبڕیارێکی دەوڵەتی تورکیا سەرۆکی شارەوانی هەرسێ پارێزگای دیاربەکرو وان و ماردین لەکارەکانیان لادران و خەڵکانی دیکەی سەربە پارتی دادو گەشەپێدان لەشوێنەکانیان دانران،
وەزارەتی دەوڵەتی تورکیا لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەو کەسانەی لەکارەکانیان دورخراونەتەوە ئەجێندای پارتی کرێکارانی کوردستان جێ بەجێ دەکەن و نابێت لەکارەکانیان بەردەوام بن،
ئەمەش لەکاتێکدایە کە سەرۆکی شارەوانی ئەو سێ شارە لەهەڵبژاردنەکانی ڕابردودا بەدەنگی زۆرینەی خەڵک کراونەتە سەرۆکی شارەوانی و لەئێستەشدا بەبڕیارێکی کتوپڕ لەکارەکانیان لادران.