نیوەرۆی ئەمڕۆ کەناڵی bbc العربی لەهەواڵێکیدا ڕای گەیاند” قاید سبسی سەرۆکی تونس بۆیەکجاری ماڵئاوای لە کوورسی دەسەڵات کرد.
هەروەها وتیشی قاید سبسی سەرۆکی تونس ئەمڕۆ ۲٥ی تەمووز ۲۰۱۹ لە تەمەنی ۹۲ساڵیدا کۆچی دووای کرد.
سبسی ناسراو بە پیاوە لیبڕالیەکە ساڵی ۲۰۱٤ لەیەکەم هەڵبژاردنی دووای کودەتاکەی بەهاری عەرەبی ساڵی ۲۰۱۱ بەسەر (زین العابدین) توانی بۆ ماوەی ٥ساڵ ببێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە.
سبسی سەرۆکی تونس توانیتی سەر بکەوی ئۆپۆزسیونی وڵاتەکەی کە هەڵگری بیری (زین العابدین بن علی) بوون ، پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ دەکرد .
هەروەها دوا بەدوا سەرکەوتنی حیزبەکەی السبسی ، توانیان لەماوەیەکی کەمدا حکوومەت پێک بهێنن و پێش تەواوبوونی کاتی یاسای.
سبسی ساڵی ۱۹۲٦ لەخێزانێکی تونسی لەدایک بووە و
قۆناغەکانی خوێندنی بەتەواوی بڕیوە ، ساڵی۱۹٥٦ بووە حاکمی شاری البورقیە و لەساڵی۱۹٥٦ بووە بە وەزیری ناوخۆی وڵات و ساڵی ۱۹٦۹ و ساڵی ۱۹۷۰ بووە بە وەزیری بەرگری تونس.
ساڵی ۱۹۷۸ جوڵانەوەیەکی دیموکراتی سۆشیالیزمی ئۆپۆزسیۆنی دژی دەسەڵاتەکەی حکوومەتی (زین العابدین)ی سەرۆکی تونس ڕاگەیاند.