
شاره‌زاییه‌كی ئیسلامی سیاسیی: داعش به‌رهه‌می وڵاتانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش له دوو ساڵی ڕابردوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق و سوریا له سه‌ر ده‌ستی هێزه كوردییه‌كان و هێزه‌كانی عێراق،به‌هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش،تێك شكێندرا و خه‌لافه‌ته‌كه‌ی كۆتای پێهێندرا.
به‌بڕوای سۆران سێوه‌كانه‌یی شاره‌زای گروپه تونده‌ڕه‌وه‌كان، وڵاتانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیش نایانه‌وێت به ته‌واوه‌تی داعش كۆتای پێبێت وه‌ك كارتی فشار به‌رده‌وام به‌كاری ده‌هێنن،دژ به‌یه‌كتری به‌تایبه‌ت هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و ئێران ،جێنفوسیان له عێراق هه‌یه.
سۆران سێوهكانیی شاره‌زایی گروپه توندڕه‌وه‌كان،به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” :” دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی و خۆڕێكخستنه‌وه‌ی داعش له پارێزگا سوننیه‌كانی عێراق بۆ ئایدلۆژیای داعش خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و ناوچانه وه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هێزی و حكوومه‌تی شیعه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی سوننه‌ی عێراق،شیعه به ئه‌قڵی تۆڵه و مه‌زهه‌بی له‌گه‌ڵ سوننه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن،ئه‌وهێزانه‌ی عێراق له‌حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی تر له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی و تۆڵه په‌روه‌رده‌كراون.
له باره‌ی بوونی داعش له ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان،سێوه‌كانه‌یی ده‌ڵێ:” مانه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان،پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه ئه‌و هێزه عێراقییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه نایانه‌وێت به‌ره‌نگاری داعش ببنه‌وه،تاڕاده‌یه‌كیش ده‌یانه‌وێت به‌بوونی داعش له ناوچه كوردییه‌كان وا له‌هاوڵاتیانی كورد،بكه‌ن زێدی باوباپیرانی خۆیان جێبهێڵن،بۆیه ته‌نها پێشمه‌رگه ده‌توانێت زامنی سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه و كۆتای هێنان به‌داعش بكات له ناوچه كوردییه‌كان.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ ئهوشارهزایی گروپه توندڕه‌وه‌كان، وتی:” ده‌ستی وڵاتان له جارێكی تر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش به‌وشێوه‌ی ئێستا هه‌یه،بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاتان ده‌یانه‌وێت داعش وه‌ك كارتی فشار به‌كاربێنن ،دژ به نه‌ته‌وه و حكوومه‌تی عێراق،تاوه‌كو به‌رده‌وام له ژیرسیاسهتی ئه‌وان ده‌رنه‌چێت.
له تازه‌ترین هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی أعماق سه‌ر به‌داعشه، ڕایانگه‌یاندووه: هێرشه‌كانیان له وڵاتی سوریاوه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌سه‌ده ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه،به به‌رفراوانی و شه‌ڕێكی گه‌وره له ناوچه‌كه ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.