دره‌نگانی ئه‌مشه‌و 19-7-2019 له سه‌ر ڕێگای عه‌ربه‌ت وارماوا، چوار هاوڵاتی به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ده‌كرێن.
كه‌مال ئه‌حمه‌د وته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌وف به‌گ له قه‌زای شاره‌زور له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ ڕایگه‌یاند:” كاتژمێر 10:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و 4 هاوڵاتییان به‌برینداری هێنایه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان،كه به‌هۆی وه‌ڕگه‌رانی ئهتۆمبیلهوه بریندار بوبون.
ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ:” دووای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی هه‌ر چوار برینداره‌كه‌مان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرد.
ته‌واوی برینداره‌كان یه‌ك خێزنن و به‌مه‌به‌ستی گه‌شت له دهرهبوه بوون دانیشتووی قه‌زای شاره‌زوورن،سه‌رۆك خێزانه‌كه كه شۆفێر بووه ناوی مسته‌فا حاجی ڕه‌سووڵ،له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانی چوار كه‌س بریندارن.