به‌هۆی ڕوداوی هاتووچۆ له ڕێگای نێوان ده‌ربه‌ندیخان زه‌ڕاین نۆ هاوڵاتی بریندارده‌بن و پاش گه‌یاندنیان به‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ڕه‌ف به‌گ له قه‌زای شاره‌زوور،چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆده‌كرێت ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ده‌كرێن.
بارهه‌ڵگرێك و نافارایهك
له‌وباره‌وه كه‌مال ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ڕه‌ف به‌گ به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” كاتژمێر 5ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15ـی ئاب 2019 وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌وف به‌گ پێشوازیمان له 9 برینداری ڕوداوی هاتوچۆ كرد،پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تای ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكهوتانی سلێمانی كران.
كه‌مال ئه‌حمه‌د وتیشی:” ڕوداوه‌كه له ڕێگای نێوان ده‌ربه‌ندیخان – زه‌ڕاین ڕویداوه له نێوان سه‌یاره‌یه‌كی بار هه‌ڵگر و ناڤارایهك بووه.
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕوداوی هاتوچۆكه برینداربوون.
خێزانێكیان كه دانیشتوی قه‌زای كه‌لارن 1- چالاك مه‌حمود محه‌مه‌د له دایك بوی 1974، 2- كوێستان عه‌بدولكه‌ریم برزۆ له دایك بوی 1973 ،3- ئه‌یوب چالاك مه‌حمود ته‌مه‌ن 15 ساڵ،4 – یوسف چالاك مه‌حمود ته‌مه‌ن 14 ساڵ،5- ئه‌مجه‌ت چالاك مه‌حمود ته‌مه‌ن 8 ساڵ،- یهقوب چالاك مه‌حمود ته‌مه‌ن1 ساڵ.
سه‌یاره‌ی به‌رمبه‌ر و دانیشتوی قه‌زای شاره‌زورن ،1- كرمانج محه‌ممه‌د حسێن ته‌مه‌ن 1989 و 2- زوڵیفاعبدولله حمه‌خان و 3- بینه‌ر كرمانج حسێن ته‌مه‌ن 8ساڵ،بریندار بوون.