كوێستان ئه‌كره‌م سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامهنوسیداڕایگهیاند:” له چه‌ندڕۆژی ئاینده‌دا ده‌ستده‌كرێت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ئێمه ئیشی پینه و په‌ڕۆ ناكه‌ین،به‌پێی ئه‌و بودجه‌ی له‌به‌رده‌ستمان ده‌بێت،وبه‌پێی ئه‌و پلانانه‌ی خۆمان هه‌مانه نه‌ك له‌ژێر فشاری هیچ كه‌س و لایه‌نێك.
كوێستان ئه‌كره‌م ده‌ڵێ:” قوتابخانه‌ی شاهۆ كه له‌لایه‌ن ئاسۆی محه‌ممه‌د بامۆكی دروستكراوه ڕوبه‌ری زه‌وییه‌كه‌ی بچوكبوو بۆیه دوو بینا له ته‌نیشتی بوون،هه‌وڵی دا ڕووبه‌ری ئه‌و دووبینایه بخاته‌سه‌ر قوتابخانه‌كه،یه‌كێك له بیناكه به‌شێكی فه‌رمانگه‌ی ئاو بوو ئه‌وی كه‌یان بینایه‌كه له پاش ڕاپه‌رین هه‌ریه‌كه له حزبی سۆسیالیست و یه‌كێتی نیشتیمانی باره‌گایان هه‌بوو تێیدا،به‌ڵام ئێستا سه‌ر به حیزبی سۆسیالیست بوو،ئێمه 500 مه‌تر زه‌ویمان پێدان له جێگه‌ی ئه‌و بینایه،به‌ڵام وه‌ك پێویست براده‌رانی حیزبی سۆسیالیست به‌ده‌ممانه‌وه نه‌هاتن.
ئه‌كره‌م وتیشی:” به‌رپرسانی حیزبی سۆسیالیست سه‌ردانی كاكه محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموودیان كردووه پێ وتوون،من نه‌توانم قوتابخانه‌یه‌ك بكه‌مه‌وه ئه‌وه نابم به‌ڕێگر له‌به‌رده‌م قوتابخانه،بیناكه موڵكی حكوومه‌ته با بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت.
ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی حیزبی سۆسیالیست ده‌ڵێ ئه‌و زه‌ویه‌ی پێیاندراوه دووری شاره،ده‌ڵێ:” كه‌س ناتوانێت به‌شاره‌وانی بڵێ له‌و شوێنه زه‌ویمان بۆ دانێن،به‌ڵام سێ شوێنیان بۆ دیاری كردن زه‌ویان پێبده‌ن به‌ڵام ئه‌وان به‌ده‌م داوای ئێمه‌وه نه‌هاتن.