شارەزایەکی ئابوری عێراق بە ئاماژە بە درێژکردنەوەی موڵەتی هاوردەی وزەی ئێران لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە، ڕایگەیاند کە حکومەتی بەغدا بۆ دابینکردنی کارەبای پێویست لە هاوردەکردنی کارەبا و گازی ئێران بەردەوام دەبێت.
عەبدولحەسەن زیادی بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا لانیکەم تا چەند ساڵێک ناتوانێت ڕێگری لە هاوردەی وزەی ئێران لە لایەن عێراقەوە بکات.
بە وتەی ناوبراو، ئاسۆیەک بۆ پێشکەوتنی عێراق لە بواری وەبەرهێنانی کارەبا بەدی ناکرێت و ئەمەش لە کابینەکانی ڕابردوو تا ئەمڕۆ هەبووە و هەر بۆیە بە پێچەوانەی خواستی ئەمریکا، حکومەتی عێراق پێویستی بە بەردەوامی هاوردەی وزەی ئێران هەیە./.
