سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە ئاگاداری نامەیەکدا هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجە ئاگاداردەکاتەوەکە؛بۆماوەیەکی کاتی کۆمپانیای گارێکس کەتایبەتە بە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک کارەکانی ڕادەگرێت،ئەوەش بەهۆکاری پارەنەخستنە سەرهەژماری کۆمپاایاکە،
ئەمەش لەکاتێکدایه کە لەڕاگەیەندراوەکەی شارەوانی هەڵەبجەدا هیچ ئاماژەیەک بەوە نەکراوە کەهاوڵاتیان پەنا بۆچ ڕێگەچارەیەک بەرن و تاکەی چاوەڕێی دەسبەکاربونەوەی کۆمپانیای ناوبراو بکەن
دەقی ئاگاداریەکە؛
ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێزی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەدەکەین بەهۆی پارەنەخستنەسەر هەژماری دارایی کۆمپانیای پاکەوانی گارێکس، بۆماوەیەکی کاتی کۆمپانیا کارەکانی دەوەستێنێت کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک کۆناکاتەوە
لەگەڵ ڕێزدا…..
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە