ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیا له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداره‌وه ڕایگه‌یاندووه که شاندێکی تاڵیبان به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون بۆ حهوتهمین خولی وتووێژه‌کانی ئاشتی له گه‌ڵ ئه‌مریکا سه‌ردانی تارانی کردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه که ناوه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کراوه به ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگه‌یاندووه که هاوکات له گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه له واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خولی حه‌وته‌می وتووێژه‌کانی نێوان تاڵیبان و ئه‌مریکا که بڕیاره له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌بچێت، شاندێکی ئه‌و گرووپه سه‌ردانی تارانی کردووه.
شانده‌که‌ی تاڵیبان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش به سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا به‌راده‌ر ئاخوند جێگری سه‌رکرده‌ی تاڵیبان سه‌ردانی وڵاتی چینی کردبوو تا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی داهاتووی ئه‌م گرووپه له ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنی ئاشتی له گه‌ڵ ئه‌مریکا، بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ بکات.
سه‌رچاوه‌که به ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگه‌یاندووه: من ته‌نیا ده‌توانم ئه‌وه پشتڕاست بکه‌مه‌وه که شانده‌که‌ی تاڵیبان له تارانه و هیچ زانیارییه‌کی دیکه‌م نییه. تاڵیبان ویستی ئه‌وه‌ی هه‌ی که دڵنیایی به وڵاتانی دراوسێ بدات ئه‌فغانستان له پاش ڕێکه‌وتنی له گه‌ڵ ئه‌مریکا نابێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌وان.
خولی حه‌وته‌می وتووێژه‌کانی نێوان گرووپی تاڵیبان و ئه‌مریکا له ڕۆژانی داهاتوو له وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زه‌بیحوڵا موجاهید وته‌بێژی تاڵیبان به ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌م دانوستانانه به ئامانجی گه‌یشتن به ده‌سکه‌وتێک به‌ڕێوه‌ده‌چێت./.
