سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار ڕایگەیاند کە بڕیارە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگاداربوون لە سەر ڕەوشی بەندکراوانی داعش سەردانی ناسریە بکات.
شاندەکە سەر بە نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بڕیارە 20 ی ئەم مانگە بە سەردانێک بگاتە ناسریە.
شاندەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارە گرتووخانەکانی ناسریە بە سەر بکەنەوە، بە تایبەت گرتووخانەی حوت کە شوێنی داعشە دەستبەسەرکراوەکانە.
ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە حکومەتی عێراق بڕیاریداوە سزای لەسێدارەدانی ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش جێبەجێ بکات./.
