شیعری : محمد شیرین زاده (*)
وه‌رگێڕانی : ئیبراهیم هه‌ورامانی
(1 )
ئه‌گه‌ر ڕۆژێك هاتیت ،
بۆ هه‌واڵپرسینی من .
له‌كه‌س مه‌پرسه؟
لێره
هیچ كه‌سێ نازانێ
له‌دوای تۆ
مردووم!
****
(2 )
شه‌پۆل، شه‌پۆله
چ هی ده‌ریا بێت.
چ هی قژه‌كانی تۆ.
هه‌ریه‌كیان،
به‌شێوه‌یه‌ك من نقوم ده‌كه‌ن .
****
(3 )
لهچاوهكانتدا غه‌مێك هه‌یه ،
كه دڵم ده‌خوازێ
هی من بوایه !
***
(4 )
کاتێ قژت بەردایەوە
تێگەیشتم،
یەڵداش
شەوێكی کورتە.
بۆ خۆشویستنی تۆ