ئێران ئه‌مڕۆ به فه‌رمی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی 17 سیخوڕی سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند. له هه‌ندێک میدیای ئه‌م وڵاته‌ش چه‌ندین وێنه‌ی ئه‌و که‌سانه بڵاو کرایه‌وه.به وته‌ی به‌رپرسانی باڵای ئێران ئه‌و که‌سانه په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای داموده‌زگا هه‌ستیاره‌کان یان کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ت هه‌بووه که نێردراوی ده‌زگای هه‌واڵگری سی ئای ئه‌ی بۆ ئه‌م وڵاته بوون.تاران ئه‌مه به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره له به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا ده‌زانێت که ئێستا هه‌ر دوو وڵات که‌وتوونه‌ته شه‌ڕێکی به‌ربڵاوی سیاسی، ئابوری، زانیاری و ناوه به ناوه‌ش ناڕاسته‌وخۆ وه‌ک تێکشکانی فڕۆکه‌کان و ڕاگرتنی که‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌کان له شه‌ڕی سه‌ربازیش نزیک بوونه‌ته‌وه./.
