بەپێی نوسراوێك كە ئاراستەی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوە و واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی لەسەرە داواكراوە ڕەزامەندی بدرێت بە خەرجكردنی دەرەماڵەی بڕوانامە و پایە ، بۆ پلەداران و ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە،
بەگوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە دەرماڵەکانی بڕوانامە بەم جۆرە دەبن،
-۱- هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا رێژەی دەرماڵە لە مووچەی بنەڕەتی %100 دەبێت،
۲- هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر رێژەی دەرماڵە لە مووچەی بنەڕەتی %75 دەبێت.
۳- هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس رێژەی دەرماڵە لە مووچەی بنەڕەتی %45 دەبێت.
٤- هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم رێژەی دەرماڵە لە مووچەی بنەڕەتی %35 دەبێت.
٥- هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی رێژەی دەرماڵە لە مووچەی بنەڕەتی %25 دەبێت.
٦- هەڵگرانی بڕوانامەی ناوەندی بەرەو خوار رێژەی دەرماڵە لە مووچەی بنەڕەتی %15 دەبێت.
هاوکات بەگوێرەی نوسراوەکە، دەرماڵەی “پایە” بەم جۆرە دەبێت.
-۱- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رێژەی دەرماڵە لە مووچەی بنەڕەتی لە%25 دەبێت.
۲- بەرپرسی بەش رێژەی دەرماڵە لە مووچەی بنەڕەتی لە%20 دەبێت.
۳- بەرپرسی هۆبە رێژەی دەرماڵە لە مووچەی بنەڕەتی لە%15 دەبێت.