شیرینی عەبادی، پارێزەری ناوداری ئێران و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ داوا لەکۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی رێخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانو کۆمیتەی مافی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپاو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات چاوپۆشی لەسەرکوت کردنی خۆپیشاندەرانی ئێران نەکەن.
شیرینی عەبادی لەوتارێکدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامدا بڵاویکردوەتەوە ئێران بەکپ کردنی دەنگی ناڕەزاییو سەرکوتو بڕینی هێڵی پەیوەندییان لەگەڵ جیهانی دەرەوە تۆمەتبار دەکاتو دەڵێت “رژێمی کۆماری ئیسلامی بەناوی ئاژاوەنانەوە خەڵک سەرکوت دەکات، بەڵام ئاژاوەنێرەوەی سەرەکی قەیرانی ئابوریو ژیانی سەختی گەلی ئێرانە،
ناوبراودەشڵێت “ڕژێمی ئێران دەیەوێ لەڕێگەی بەربەستەوە جیهان لەو روداوانە داببڕێ کە لەناوخۆی ئێران رودەدەن، بەڵام ئەم بەربەستانە دەشکێنرێن.
ئەم پەیامەی شیرین عەبادی لەکاتێکدایە کە هەرئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هەڕەشەی ڕاستەو خۆی لەخۆپیشادەران کردو داوای لە تەواوی دامەزراوە ئەمنیەکانی وڵاتەکەی کرد بەتوندی ڕوبەڕوی ئاژاوەگێڕان ببنەوە.