عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ته‌نها كه‌سه له‌سه‌ر ریفراندۆم فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌رچووه، له‌كاتێكدا فواد حسێن سه‌رۆكى شاندى كوردى بوو كاتى دانوستانه‌كان له‌سه‌ر ریفراندۆم، به‌ڵام ئێستا ئه‌و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه بۆ كاروبارى دارایى،
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ کەناڵی په‌یام گوتیشی:”ئێمه له‌سه‌ر ریفراندۆم فهرمانگى گرتنمان هه‌یه، چه‌ند جارێك گوتویانه چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ر ماوه، ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه كه‌ركوك و ناگه‌ڕێمه‌وه، هیچ به‌رنامه‌یه‌كم نییه جارێكى دیكه بگه‌ڕێمه‌وه پۆسته‌كه‌م و هیلاک وماندووم.