به‌رپرسێکی سه‌ربازی عێراق دڵنیایی ئه‌وه‌یداوه که هیچ مه‌ترسییه‌ک له سه‌ر پاراستنی سنوره هاوبه‌شه‌کانی ئه‌م وڵاته له گه‌ڵ سوریا نییه.
ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی پرۆسه هاوبه‌شه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاندووه که هێزه‌کانی سوپای ئه‌م وڵاته له ناوچه سنورییه‌کان له گه‌ڵ سوریا ئاماده‌ن و هیچ مه‌ترسییه‌ک له سه‌ر پاراستنی ئاسایشی ئه‌و سنورانه نییه.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه سنورییه‌کان به‌کار هێناوه و به هاوکاری هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له ڕووی ئاسمانیشه‌وه گه‌ڕان و پشکنین به دوای تیرۆریستان‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه، حه‌شدی شه‌عبی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له هه‌ندێک پارێزگای عێراق هۆشداریی داوه و ڕایگه‌یاندووه که داعش ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای عێراقی بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی خۆی به‌کار هێناوه./.
