لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دۆخی ئابوری و دارایی ئەم وڵاتە لە قۆناغی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها دابەزینی بەرچاوی نرخی جیهانی نەوت تاوتوێ کرا.
کۆبوونەوەکەی نێوان عادل عەبدولمەهدی و محەممەد حەلبوسی بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو کێشانەیە کە بە هۆی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە ڕووبەڕووی ئەم وڵاتە بووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، وەزیرانی نەوت، دارایی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی دارایی و وزەی پەرلەمان و هەروەها سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق بەشدارییان کردووە.
لەو کۆبوونەوەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە دەبێت عێراق بەو ئاستە بگات هێندە بەسراوەیی داهاتی نەوت نەبێت و ئاسایشی کۆمەڵایەتی، خۆراک و تەندرووستی خەڵکیش پارێزراو بێت.
سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان هەروەها جەختیان لە سەر کاری پێکەوەیی و هاوکاری هاوبەش بۆ دەربازبوونی عێراق لەم قەیرانانەی ئێستا کردووەتەوە./.
