ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن جڤاتی نیشتمانی بزووتنەی گۆڕانەوەكەلەسلێمانی بەڕێوەچوو و تێیدا عومەر سەید عەلی، بۆ جارێكی دیكە بە رێكخەری گشتی هەڵبژێردرایەوە.
هاوکات پڕۆسەی دەنگدانەكە لەنێوان هەندێك لە كاندیدەكاندا كێبڕكێی توندی هێنایە ئاراوە،و دوبارە بونەوەش ڕویدا،
یەكێك لە قورسترین كێبڕكێكانی نێو دەنگدانەكە لەنێوان عەدنان عوسمان و زمناكۆ جەلال-دا بو بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سكرتێری كاروباری جڤاتی نیشتمانی كە تێیدا كێبڕكێكە بە ۲۲ دەنگ بەرامبەر بە ۲۱ دەنگ لە بەرژەوەندی عەدنان عوسمان یەكلایی بوەو بەو شێوەیە ناوبراو بوە سكرتێری كاروباری جڤاتی نیشتمانی،
هەروەها جەلال جەوهەر، كا تاكە كاندید بو بۆ سكرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان، توانی بە بەدەنگی ۳۳ ئەندامی جڤاتی نیشتمانی پۆستەكە بباتەوەو ببێتە سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان،
سکرتێری کاروباری خەڵکیش كە چەند كاندیدێك هەبون بە بەدەستهێنانی ۲۳ دەنگ بۆ برزۆ مەجید یەكلایی بوەوەو بۆ ئەم پۆستە هەریەكە لە قارەمان قادر ۹ دەنگ و مونیرە عوسمان ۷ دەنگی بەدەستهێنابو.
شایانی باسەبۆ پۆستی سكرتێری كاروباری باژێرەكان ئاسۆ رەحیمو شەمال عەبدولوەفا كاندیدبوو، لە گەڕەی یەكەمی هەڵبژاردندا هەردوكیان بە “۲۱” دەنگ یەكسان بوون، دواتر هەڵبژاردن دووبارە كرایەوەو شەمال عەبدولوەفا بە “۲۲” دەنگ بە رامبەر بە “۲۰” دەنگ هەڵبژێردرا،