ئەمە ناونیشای بابەتێکە کە پارلەمانتا غالب محمد لە هەژماری تایبەتی خۆیدا نوسیویەتی،
غالب محمد پارلەمانتاری عێراق لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان لەنوسینەکەیدا دەڵێت؛
كاتێك لەئەنجومەنی پارێزگابوین بەڵێنی ئەوەمان پێدان ئەبێت حەقی سوتانی فیولپەمپی ئۆتۆتۆمێلەکانتان بکەینەوە لەوکەسانەی کەلەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا ئێوەیان توشی زەرەرو زیانی مادی دەکرد، هەمیشە شەڕماندەكرد بۆ ئەوەی سوتەمەنی كوالیتی خراپ، بەتایبەت بەنزین نەهێنرێتە سنوری پارێزگاكەمان ئەویش لەپێناو پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و بڵاو نەبونەوەی چەند نەخۆشیەك كەمەترسی دارن بەهۆی بەنزینی كوالیتی خراپەوە بڵاو دەبنەوە،
غالب دەشڵێت؛ئەما هەمیشە خەڵكانێك پێیان دەوتین بۆچی هەوڵەكانتان كورت دەهێنن و بەنزینی خراپ هەردێت و بنەبڕناکرێت، بێ ئاگا لەوەی ئەم کارە بەرپرسی گەورەی لەپشت بوە
پارلەمانتارەکەی گۆڕان دەشنوسێت؛ئێستا و پاش زیاتر لەدوساڵ بۆ ئێمەو ئێوەش ڕوندەبێتەوە كەئەو مافیاو بازرگان و خوێنمژانە لەشكرێكیان لەپشت بوەو سەرقافڵەو شمشێربەدەستەكانیشیان لەوەزارەت بوون،
لەدرێژەی نوسینەکەیدائاماژە بەوەشدەکات کە؛کاتی خۆی دەمان وت و تەئکیدمان دەکردەوە وزارەتی سامانە سروشتیەکان وزارەتی خەڵک نیە بەڵکو وەزارەتی کۆمپانیاکانە لەخۆمانەوە ئەوەمان نەدەوت
غالب بەسەرسوڕمانەوە دەشڵێت؛!ئێستاپاش ئەوەی کۆمەڵێک بەڵگە دراوەتە دەستەی نەزاهەی هەولێر، بەندە بانگكرام دوێنێ لەکەلارەو ڕۆشتم بۆهەولێر بۆ ئەوەی شاهێدبم لەو کەیسە کەلەئێستادا بازرگانێكی نەوت و ڕاوێژکارێکی وزرارەتی سامانە سروشتیەکان و بەڕێوەبەرێک گشتی لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەست بەسەر کراون، كەئەوكات سوتەمەنی كوالیت خراپ هێنراوە هەوڵدراوە بەپاڵپشتی ئەمان بهێنرێتە هەرێمی کوردستان بەڵام ئێمەبوینەتە ڕێگرلەپێشیان و گەڕاندوماننەتەوە
هاوکات لەلایەكی تریش ئەو بازرگان و مافیایانە بۆ ئەوەی ئێمە سەركەوتوونەبین و شكست بێنین خۆیان سودمەدو دەوڵەمەندبکەن لەسەر ژیانی خەڵک چەند ڕێگەیەكیان گرتوەتەبەر كەبە ( ڕەشوەو پارەپێدان) لەوەزەرەتی سامانە سروشتیەكانەوە كوالیتی و ڕێنماییەكانیان بەچەند بەرپرسێكی گەندەڵی وەزارەت گۆڕیوە ( بەڵگەكان لایی بەندە ئێستا مەوجودە)
لەئێستاشدا دوو بەرپرسی باڵایی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەستگیركراون و ناوی بەرپرسی باڵای تریش
هێنراوە كەدەبێت لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێت ، بازرگانەكەش دوایی (١٤) ڕۆژ بەكەفالەت ئازادكراوە و لەشكرێكی تریش لەپشتیانەوەیە دەبێت گوڵەچنەبكرێن و پیسەكانیان جیا بكرێنەوە .
لەکۆتایی نوسینەکەشدا غالب دەڵێت؛من ئێستا خۆشحاڵم و قەدرم هەیە بۆ ئەو دادوەرەو دەستەی نەزاهەی هەولێر هاتوەتە خەت و دەیەوێت پارێزەری مافی بەشخوراوان بێت و دەیەوێت مافیاو گەندەڵەكان لە زنداندا تەمبی بكات، ئەوەی لەتوانای ئەواندابێت کردویانە، ئەم هەفتەیەکەیسەکەدەگوازرێتەوە بۆمحکەمەی هەولێر بۆدادگای کردنیان و بڕیاردان لەسەریان، هیوادارم محکەمەی هەولێر بەبێ لایەنانەو دورلەبیرکردنەوەی تەسکی حیزبی بڕیار بدات و سەربەخۆی خۆی بپارێزێت، وەبەرپرسەباڵاکانی حکومەتیش دەست وەردان نەکەن تێێیدا چونکە بەوتەی خۆیان ناوی ئەم کابینەیە کابینەی خزمەت و چاکسازییە
گەرنا ئەوبەڵگانە بڵاو دەکەینەوە ئێستا لامانە کە خۆی دەبینێتەوە، لەسەوت و ڤیدۆ و نوسراو.
ئێمە تائەوکاتەی لەتواناماندا هەبێت بەردەوام دەبین و هیچ شتێک کۆڵمان پێنادات.