یالدا محمد
ئەمرۆ فرسەت سۆفی کاندیدی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک پارێزگاری نوێی هەولێر سوێندی یاسایی خوارد.
هەفتەی پێشو لەکۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێردا ،فرسەت سۆفی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر هەلبژێردرا، ئەمەش دوای دەستبەردار بوونی نەوزاد هادی پارێزگاری پێشوی هەولێر لە پۆستەکەی.