فه‌ره‌نسا داوایکردووه که سێ وڵات له گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کانی ئه‌مریکا له دژی ئێران ببه‌خشرێن. ئه‌و سێ وڵاته بریتین له چین، هندستان و ژاپۆن.
به‌رپرسێکی باڵای فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی چه‌ندین پێشنیاری سه‌باره‌ت به ئێران داوه‌ته ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. فه‌ره‌نسا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ورووپا ده‌کات.
وه‌زیری دارایی فه‌ره‌نسا له واشنتن له گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی کۆبووه و بڕیاره له سه‌ر هه‌مان پرس له گه‌ڵ ڕاوێژکارانی ئابوری و بازرگانی دوناڵد تره‌مپیش کۆببێته‌وه.
یه‌کێک له ئامانجه‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌مریکا ئه‌وه‌یه که سێ وڵاتی چین، هیندستان و ژاپۆن له ئاسیا له گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کانی ئه‌م وڵاته له دژی ئێران ببه‌خشرێن.
هه‌وڵه‌کانی فه‌ره‌نسا به ئامانجی پاراستنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئێرانه که له پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له دۆخێکی جیاوازدایه.
وه‌زیری دارایی فه‌ره‌نسا پاش کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر وتووێژه‌کانی به ئه‌رێنی ناو بردووه./.
