وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندووه که ئێران ده‌بێت به ته‌واوی بۆ به‌ڵێنه‌کانی پێشووی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی بگه‌ڕێته‌وه.
ژان ئیۆ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێرانی کرد بۆ به‌ڵێنه‌کانی پێشووی له ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی که هیوادارین ڤێزه‌ی سه‌ردانی شانده‌که‌ی ئێران بۆ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له لایه‌ن ئه‌مریکاوه ده‌ربکرێت.
به وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، چاوپێکه‌وتنی ئیمانۆیل مه‌کرۆن و حه‌سه‌ن ڕۆحانی له ئه‌گه‌ری ئه‌و سه‌ردانه پێش بینی کراوه.
لۆدریان سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی سعوودیاش وتی که ناتوانین بڵێین حوسییه‌کان به ته‌واوی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشانه بوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هه‌روه‌ها داوای له ئێران کرد که بۆ دانوستانێکی گشتگیر ئاماده بێت./.
