هه‌ر دوو سه‌رۆک کۆماری ئێران و فه‌ره‌نسا قه‌یرانی په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران – واشنتن و دوایین دۆخی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کییان له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونیدا تاوتوێ کردووه.
له پاش ئه‌و په‌یوه‌ندییه تهلهفوونییهش سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئێران ڕایگه‌یاندووه که ئیمانۆیل مه‌کرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا پێشنیارێکی نوێی خستووه‌ته به‌رده‌م حه‌سه‌ن ڕۆحانی.
ئه‌ڵبه‌ت مه‌حمود واعیزی ڕایگه‌یاندووه که پێشنیاره‌که‌ی مه‌کرۆن په‌یوه‌ندیی به کۆبوونه‌وه‌کانی لوتکه‌ی جی 7 له فه‌ره‌نساوه هه‌یه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش بانگهێشتی شوێنی کۆبوونه‌وه‌کان کرا.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ تاوتوێکردنی پێشنیاره‌که‌ی مه‌کرۆن سبه‌ی دووشه‌ممه سه‌ردانی پاریس ده‌کات./.
