فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژیمی تورکیا سنورەکانی گەروی سارکە و شیوەزا وبناری چیای هەڵگورد بۆردومان دەکەن.
هاوکات بۆردومانەکە نزیکە لەخەڵکی سڤیل و دانیشتوانی گوندەکانی ئەو سنورە کە زوربەیان مەڕدارن،دوچاری دڵە ڕاوکێ و ترسێکی زۆربون و تەنها لەمڕۆدا پێنج جار ئەو دەڤەرە بۆردومان کراوەو ناوە ناوەش دەنگی فڕۆکە لەئاسمانی ناوچەکەدا دەبیسرێت،
شایانی باسە بۆیەکەمجارە فڕۆکەکانی تورکیا ئەو سنورە بەبیانوی بوونی چەکدارانی پەکەکەوە بۆردوماندەکەن.