وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل تا ئێستا لای بەرپرسانی ئەم وڵاتە باس نەکراوە.
فۆئاد حوسێن لە چاوپێکەوتنی ئاژانسی سپۆتنیک وتی کە کۆمەڵگای عێراق بەردەوام پاڵپشتییان لە فەڵەستینییەکان کردووە و بۆ دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین لەم پاڵپشتییە بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتی کە پاڵپشتی لە فەڵەستین نەک تەنیا بەشێک لە سیاسەتی دەرەوە بەڵکوو بەشێکیشە لە سیاسەتی ناوخۆیی عێراق و بەم هۆیەوە کۆمەڵگای عێراق لە گەڵ کۆمەڵگاکانی دیکەی عەرەبی جیاوازیی هەیە و ڕای گشتی عێراق بە گرنگییەوە لەم پرسە دەڕوانێت./.
