شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش گوندێكی سه‌ر به‌قه‌زای داقوق بۆمباران ده‌كات له ئه‌نجامدا،شه‌ش كه‌س ده‌كوژرێن و چوار كه‌سی تر بریندار ده‌بن.
شێخ لۆیس فندی قایمقامی قه‌زای داقوق سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك،ڕایگه‌یاند:” شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداری تیرۆرستانی داعش گوندێكی سه‌ر به‌قه‌زای داقوق بۆمباران ده‌كه‌ن له ئه‌نجامدا،شه‌ش هاوڵاتی ده‌كوژرێن و چوار هاوڵاتی تر بریندارده‌بن،له‌وكاته‌دا سه‌رقاڵی یاری تۆپی پێبوون.
شێخ لوس فندی ده‌شڵێت:” بۆمبارانه‌كه زۆر له نزیكه‌وه ئه‌نجام دراوه،ئاسایشی ناوچه‌كه به‌ده‌ست پۆلیسی فیدڕاڵییه‌وه تائێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆریسته‌كان.
فندی وتیشی:” برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك كراون،ڕه‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه باش نییه و داعش بونیان هه‌یه و كاری تیرۆرستی ئه‌نجامده‌ده‌ن.