غالب محەمەدی پارلەمانتاری گۆڕان بەپێی نوسراوێک دەڵێت؛”کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە دراوە بە گروپی کۆمپانیاکانی “فاروق “لە گرێبەستەکەدا هاتووە کە “10” هەزار تەن چیمەنتۆ دەدرێت بەحکوومەت دەبێت بە هاوڵاتیانی هەرێم بفرۆشرێتەوە،
هاوکات پێی نوسراوی ژمارە “388” کە لە برواری 27/6/2019 بەواژۆی قوباد تاڵەبانی “245” هەزار تەن چیمەنتۆی فرۆشتوە بە “فاروقی مەلا مستەفا” کە ئێستا ئیدارەی کارگەی چیمەنتۆکە دەکات، تەنی بە” 40.5″ هەزار و پارەکەشی دەکاتە زیاتر لە “9,720,000,000” ملیار دینار و دەبێت پارەکەش بە چەک تەسلیمی بکات، بەمەش تەنها لە چەک گۆڕینەوەکە زیاتر لە “6” ملیون دولاری دەست کەوتوە، لەگەڵ ئەوەشدا وەرگرتنی پارە بەچەک نایاساییە،
ئەو پارلەمانتارە دەشڵێت؛” بە پێی بەندی چواری خاڵی چوارەم لە گرێبەستی نێوان کۆمپانیای فارووق گرووپ و حکومەتی هەرێم هەیە لە کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە نابێت ئەو چیمەنتۆیە کەبەر پشکی حکوومەت دەکەوێت بە چەک بفرۆشێت،
غالب داواش لە لایەنی پەیوەندیدار وەک ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری بازرگانی و لیژنەی پیشەسازی پەرلەمانی کوردستان ڕێگری لە تاڵان بردنی سامانی میلەت بکەن، هەروەها بە نوسراوی فەرمی ئاراستەی دەستەی دەست پاکی و داواکاری گشتی دەکەم بۆ ئەوەی ئەو فەرمانەی قوباد تاڵەبانی هەڵبوەشێنێتەوە ،چونکە بە تاڵانبردنی سامانی گشتیە لە پێناوی کۆمپانیایەکی تایبەت.