قوتابییانی پۆلی 12 له هه‌ولێر و له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌ته‌وه،ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن،ده‌ڵێن پرسیار له ده‌ره‌وه‌ی مه‌نهه‌ج و پرسیاری هه‌ڵه‌یان بۆ هێناویهنهتهوه،له تاقی كردنه‌وه‌ی بیركاری مسۆدهیان به‌سه‌ر دابه‌ش نه‌كردووین.
یه‌كێك له قوتابیه ناڕازییه‌كان ده‌ڵێ:”وه‌زاره‌ت پرسیاری هه‌ڵه و پرسیار له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌نهه‌ج بۆ هێناینهتهوه،بۆیه داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین.
قوتابیهناڕازییهكان،داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن ده‌ڵێن،داوا ده‌كه‌ین له وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ده‌م داواكانمانهوهبێن و قه‌ره‌بوومان بۆ بكه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت له وانه‌ی بیركاری.
قوتابیه ناڕازیه‌كان ده‌ڵێن،له‌وانه‌ی بیركاری گه‌وره‌ترین زه‌ڕبه له قوتابییان دراوه،كه مسوهدهیان به‌سه‌ردا دابه‌ش نه‌كردووین تاوه‌كو پرسیاره‌كانی له‌سه‌ر حهڵبكهین و پرسیاره‌كانی له‌سه‌ربن.
قوتابییان ده‌ڵێن،له خۆپێشاندانهكانمان به‌رده‌وام ده‌بین تا ئه‌وكاته‌ی به‌ده‌م داواكانمانهده دێن.