مێھڤان مجید : رووماڵ
دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە لە مانگی رابردودا ئەنجامی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی ڕاگەیاند و تێیدا ناوی یەکەمەکانی لەسەر ئاستی پارێزگای دھۆک بلاوکردەوە، یەکێک لەو قوتابیانە کە لە ڕیزی دووەمدا ناوی هاتبوو تانەی لەبڕیارەکەی وەزارەت داو توانی سکاڵاکەی بباتەوەو بچێتە ڕیزی یەکەمەکانی ئەوپارێزگایە،
ھەژی بەنگین قوتابی پۆلی ١٢ی ئامادەییە لەبەشی زانستی لە « کۆلیژی بەھرەداران لە دھوک » لە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی یەکەمەکان لە ڕیزی دووەمدا ناوی ھات و بە کۆ نمرەی” ٩٩.١٤” دوای دەربڕینی نا رەزایەتی خۆی لە ئەنجامەکان دوو نمرەی تری لە بابەتەکانی زمانی عەرەبی و ئاین بۆزیادبون،
بەمەش کۆنمرەکانی بەنگین گەشتنە
۹۹۰٤۳ی وتوانی خۆی بگەیەنێتە ڕیزی پلە یەکەمەکان لەسەرئاستی دهۆک و هەرێمی کوردستان،
لەئێستەشدا هەژی دڵخۆشە بەو ئەنجامەو سوپاسی بەدەنگەوە هاتنەکەی کرد لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە،
ھەژی بەنگین دانیشتوی قەزای ئامێدییە سەر بە پارێزگایی دھۆک