کاردۆ جمعە- ڕووماڵ نێت.
وه‌زیری به‌رگری قه‌ته‌ر دەڵێت” ئێران هۆکاری سهرهکیە کە بەتەواوەتی توانیوێتی ڕۆڵی به‌رچاو له دابینکردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌دا ببینێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاژانسی سپۆتینک لە بەیاننامەیەکی وه‌زاره‌تی به‌رگری قه‌ته‌ردا ڕایگه‌یاند: دوانیوەڕۆی دوێنی
( خالید بن حه‌مه‌د عه‌تیه )وه‌زیری به‌رگری قه‌ته‌ر له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیدا قسەی لەگەڵ
ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگری کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە پێی ڕاگەیاندووە ” بەهەموو شێوەیەک دەوحە پشتیوانی ئێران دەبێت لە بەرپا کردنی ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچەکە.
هەروەها جه‌ختی له‌وەش کردەوە” بۆ ئاسایشیش لەنێو ناوچەکە پێویستمان بە دانوستاندن هەیە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو بۆ ئەوەی بەهەموو لایەکمانەوە بتوانین ئارامی بەرپا بکەین.
عه‌تیه له میانه‌ی په‌یوه‌ندی تهلهفوونیەکەیدا بە وه‌زیری به‌رگری کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاندووە” قەتەر پاڵپشت و پشتیوانی له تاران دەکات بەوپێیەی ئێران ڕۆڵی تەواوەتی هەیە لە بەرپاکردنی ئاسایش و مسۆگەرکردنی ئارامی لە ناوچەکەو دەوحەش پشت لەم دۆستە لە مێژینەی ناکات.”
لەکۆتای بەیاننامەکەشدا هاتووە ” وه‌زیری به‌رگری ئێران باسی لە ڕۆڵی دەوحە کردووە لە پای دڵسۆزی بۆ تاران و هاوکاریەکانیان بۆ ئێران و هەروەها باسی لە ڕۆڵی سه‌رکرده‌کانی قه‌ته‌ری کردووه بۆ ئیداره‌دانی قه‌یرانی ئه‌م وڵاته و داواشیکردووه که په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی نێوان تاران – ده‌وحه زیاتر له ئێستا به‌ره‌وپێش ببرێت.