بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو مه‌سرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌ت ، له‌شاری هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌سیحی و توركمانه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ڕووماڵی ئاشكراكرد، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو مه‌سرور بارزانی له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی مهسیحيی و توركمانه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆببێته‌وه،به‌مه‌به‌ستی داواكردنی سڤی كاندیدانیان بۆ پۆستی وه‌زاری.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پۆستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی بۆ داندراوه،مه‌سیحییه‌كانیش پۆستی وه‌زاره‌تی داد،له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی پارتی به‌فه‌رمی، ئه‌و پۆستانه ئاشكراده‌كات كه بۆ ئه‌و لایه‌نانه دیاریكراون.
مه‌سرور بارزانى رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، سه‌ردانى هه‌ریه‌كه له یه‌كێتى، گۆڕان، سۆسیالیستى كرد. تا ئێستا لایه‌نه‌كان كاندیده‌كانى خۆیان پێشكه‌شى كاندیدى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت نه‌كردووه.