سه‌نگه‌ر هه‌ورامی كادری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و به‌ریوبه‌ری پێشووی نوسینگه‌ی هێمن هه‌ورامی له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له پارتی راگه‌یاند .
سەنگەر ھەورامی کوڕی شەھیدی فەرماندە شەھید سەردار هه‌ورامی یه له نوسینێكدا له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ڕایگه‌یاند ” دەستلەکارکێشانەوەی فەرمی خۆم لەم مینبەرەوە دەگەیێنمە پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنی پەیوەندیدار، ھیوادارم بە زوویی بگاتە نووسینگەی ڕێزدار جەنابی کاک مەسرور بارزانی و، پەسەندبکرێت”.
له به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا سه‌نگه‌ر هه‌ورامی كادری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و به‌ریوبه‌ری نوسینگه‌ی هێمن هه‌ورامی نوسیویه‌تی :”
ماوەی (١٠) مانگە لە ھەوڵدام گلەییەکانم و دەستلەکارکێشانەوەکەم بگەیێنمە بەردەستی ڕێزدار جەنابی کاک مەسرور بارزانی، بەڵام لەبەر ئەو بەربەست و ئاستەنگانەی کە بەڕێز ھێمن ھەورامی و چەند کەسێکی دیکەی نزیک لە جەنابیان بۆیان دروست کردم، نەمتوانیوە بە فەرمی ئەم دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکه‌م “.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا سه‌نگه‌ر هه‌ورامی ده‌شڵێت :” داوای لێبووردن لە ڕەفیق و دۆست و خزم و ڕاگەیاندکاران و کادیرانی حزب، لە خانەقینەوە تا دەگاتە زاخۆ دەکەم و تا مردن قەرزاری گەورەیی ئێوەم کەلە زۆر وێسگەی کارکردنمدا تا بە دوا ھەڵبژاردن دەگات ھاوکار و پشتیوانم بوون، ھەر لێرەشەوە دەستی ماندووبوونتان دەگووشم…بۆیە چاوەڕێی بە زوویی پەسەندکردنی ئەم دەستلەکارکێشانەوەیەم”.
كێشه ناوخۆییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه ، ماوه‌یه‌كه رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان و كادیرانی ئه‌و حیزبه له تۆره كۆمه‌لایه‌تییه‌كان له ریگه‌ی نوسین و وتارهكانیانهوه تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و زوڵم و سته‌م و نادادگهرییهی كه له نێوماڵی پارتیدا هه‌یه ، به‌شێك له نوسه‌ران هۆكاری ئه‌و بیسه‌رو به‌رییه ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و شه‌خسی مه‌سعود بارزانی به‌شێكیشی ڕووی گله‌ییان له‌به‌رپرسانی باڵای پارتییه كه خه‌ڵكی دلسۆزو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانیان په‌راوێز خستووه .