كه‌مال كه‌ركوكى سەرۆکى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکوک/گەرمیانى پارتى رایده‌گه‌یه‌نێت، دەبێت دۆخی کەرکوک ئاسایى بکرێتەوە، ئینجا بابەتى پارێزگار یەکلایى بکرێتەوە. به‌گوته‌ى ئه‌و هه‌ركه‌سێك ئێستا ببێته پارێزگار هیچى پێناكرێت.
كه‌مال كه‌ركوكى به ده‌نگى ئه‌مریكاى گوتووه:”ڕاى شەخسى من وایە، هەرکەسێک بکرێتە پارێزگار، جا کەسەکە بەتوانا بێت یان بێ توانا، لەم دۆخەدا هیچى پێناکرێت و دەشتوانن سوکایەتى پێبکەن، بۆیە هەوڵى ئێمە بۆ ئاساییکردنەوەى شارەکەیە.”
دەربارەى ئەنجامى گفتووگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانى عێراق لەسەر دۆخى کەرکوک، بەرپرسەکەى باسیلەوەکردووه ،گفتووگۆکان بەردەوامیان هەیە،”چاوەڕوانى ئەنجامى باش دەکەین، لەکاتى خۆیدا مەسەلەکان بۆ خەڵکى کوردستان بڵاودەکەینەوە”.
كه‌مال كه‌ركوكى سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك ده‌ڵێت:”ئەو یاسایەى بۆ هەڵبژاردن دەرکراوە ناڕوونى زۆرى تێدایە، پرۆسەى تەدقیقى تۆمارى دەنگدەران خراوەتە دواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنەوە، لەکاتێکدا تەدقیق بۆ ئەوەیە تا تۆمارى دەنگدەران پاک بێت و ئینجا هەڵبژاردن بکرێت، تا دۆخى کەرکوک ئاسایى نەکرێتەوە و بارەگاکانى پارتى ڕادەست نەکرێنەوە، ئەندامانى ئەنجومەن بۆ کەرکوک نەگەڕێنەوە و بابەتى پارێزگار یەکلایى نەکرێتەوە، ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردن نین”.