له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی زۆری چاڵ‌و چۆڵی و خه‌راپبوونی ڕێگا و بانه‌كان هاوڵاتییان به شێوازی ته‌نز ئامێز ناوی به‌رپرسانی حكوومه‌تی خۆجهی شاره‌كه‌یان هه‌ڵواسییوه،سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌ڵێ،ئێمه ته‌واوی كه‌موو كوڕییه‌كان ده‌بینین به‌ڵام بوودجه‌مان نییه بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان.
كوێستان ئه‌كره‌م سه‌رۆكی شاروانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه،بەوەکالەت: به‌ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” وه‌ك شاره‌وانی و پارێزگار سه‌ردانی ته‌واوی ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌مان كردووه، ده‌زانین له زۆر شوێنی هه‌ڵه‌بجه جاده‌كان و كۆڵانه‌كان تێك چوون پێویستییان به چاره‌سه‌ر هه‌یه به‌ڵام بوودجه‌مان له‌به‌ر ده‌ست نییه،ئه‌و شوێنه‌ی كه ناوی به‌رپرسانی ئه‌م شاره‌ی له‌سه‌ر نوسراوه جووتسایدێكی پانه ڕێگای باوه كۆچهكی پێده‌وترێت،ده‌رخسته‌مان بۆ كردووه بۆ وه‌زاره‌تمان به‌رز كردووه‌ته‌وه،له‌سه‌ر داوایخۆیان داوامان كردووه یانزه ملیۆن دینارمان بۆ ته‌رخان بكرێت،به‌ڵام هێشتا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دراوه”.
كوێستا ئه‌كره‌م وتیشی:” ئێمه له‌هه‌ڵه‌بجه زۆر كێشه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانمان هه‌یه زۆر شوێنی له‌وه خهراپترمان هه‌یه گه‌ڕه‌كمان هه‌یه هێشتا ئاوه‌ڕۆی نییه، جاده‌ی جوود سایدی ده‌روازه‌ی شار تێكچووه پێویستی به چاره‌سه‌ری خێرایه بۆیه من ده‌ڵێم،هه‌ڵه‌بجه جاده و بانه‌كانمان خه‌راپ بوون پێویستیان به‌په‌له نۆژه‌ن كردنه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌رنا زۆر له‌وه خه‌راپتر ده‌بن”.
ئه‌كره‌م وتیشی:” كاتێك هاوڵاتیان ڕه‌خنه ده‌گرن حه‌قی خۆیانه به‌ڵام ئێمه له حكوومه‌تی خۆجهی كهمتهرخهمنین،هه‌موو هه‌وڵی خۆمان داوه به‌ڵام وه‌ڵام نه‌بووه،ناكرێت چاڵێك پڕبكه‌ینه‌وه پاش مانگێك خه‌راپتر تێك بچێت،دووای به‌ر ڕه‌خنه‌مان به‌نه‌وه ده‌بێت بوودجه هه‌بێت،زۆر به‌باشی ههندهسیانهچاڵهكان پڕبكرێته‌وه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، وتی:” ئێمه له‌گه‌ڵ پارێزگار له ناو شار ئێواران ده‌گه‌ڕین و ته‌واوی كه‌م و كوڕیه كان ده‌بینین،به‌رده‌م ماڵی خۆم چه‌ندین چاڵ و چۆڵی تێدایه،ئێمه وه‌ك شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه پێویستیمانی به یه‌ك ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی هه‌ڵه‌بجه،ئێمه كاتێك كۆمپانیایه‌ك له شوێنێك قردهكات بههاكهزایی چه‌ند چاڵ و چۆڵێك پڕدهكهینهوه.
زیاتر گوتی:” ئێمه داوای پاره‌مان له شاره‌وانی هه‌ولێر و سلێمانی كرد هه‌ردوو پارێزگاكه دووسه‌د ملیۆن دیناریان بۆ دابین كردین و كۆڵانه‌كانی شێخ سمایل كۆنكرێت كرد كه كۆنترین كۆڵانی هه‌ڵه‌بجه‌ن.