ئه‌ندامێكی جیڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات لیژنه‌ی دیاری كردنی كاندیدانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی بۆ كابینه‌ی نوێ حكوومه‌ت له‌سه‌ر كاره‌كانی به‌رده‌وامه،ئه‌و ڕۆژه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌ردانمان ده‌كات ناتوانین ناوی كاندیدانمانی،ڕاده‌ست بكه‌ین.
كوێستان محه‌ممه‌د ئه‌ندامی جیڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی رووماڵ ڕایگه‌یاند:” (700) سیڤی پێشكه‌ش به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه،بۆ وه‌رگرتنی پۆست و دامه‌زراندن له كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، (400) سیڤییان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن،(300) سیڤییان داوا ده‌كه‌ن كاندید بكرێن بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ون له حكوومه‌تی نوێ هه‌رێم.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌شداری له حكوومه‌تی نوێ هه‌رێم،(60) پۆست له ئاستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ وه‌زیر و یارده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیران و نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم له وڵاتان و بیركاری وه‌زیر و مدیرعام پێكهاتوون.
كوێستان محه‌ممه‌د وتیشی:” بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌شداری له حكوومه‌ت (60) پۆست وه‌رده‌گرێت،له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه ئێستا سیڤی ئه‌و كه‌سانه یه‌كلای ده‌كه‌نه‌وه، پێشكه‌شمان كراوه بۆ وه‌رگرتنی پۆست، چه‌ند بنه‌مایه‌ك دیاری كراوه بۆ هه‌ركه‌س دهبێتهكاندیدی گۆڕان بۆ پۆسته كان”.
له هه‌فته‌ی ئاینده مه‌سروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت،سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،كۆده‌بێته‌وه گفتوگۆده‌كات له‌باره‌ی دیاری كردنی كاندیدانیان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان.
به‌رپرسه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێ:”مه‌سروور بارزانی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات،یه‌ك سه‌ر داوای ناوی كاندیدانمان لێ ناكات، بۆ پۆستی وه‌زارییه‌كان بهركهوتهمانه،داوامان لێده‌كات ناوه‌كان ئاماده‌بكه‌ین،وه به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه له‌كاتی خۆیدا ناوی كاندیدانمان،ئاماده‌ده‌بێت و ڕاده‌ستی ده‌كه‌ین.