حاکم قادر حەمەجان ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لەهەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندکە؛”ئەمڕۆ 2019/9/11 سەرپەرشتی لیژنەی كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان-یان كردوە لە شاری سلێمانی و لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆی پێویست سەبارەت بە هەنگاوەكانی داهاتوو بۆ بەستنی چوارەمین كۆنگرە كراوەو بڕیاری پێویست دراوە سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەنگاوە پراكتیكییەكانی بەستنی كۆنگرە،
حاکم قادر وێنەیەکیشی داناوە کە وادەردەکەوێت بەشداربوانی وێنەکە سەرپەرشتیارانی کۆمسیۆنی باڵای کۆنگرەبن