ئەمڕۆ لایەنە کوردستایەکانی کەرکوک کۆبونەوەو لەئەنجامدا ڕاگەیەندراوێکی “٤”خاڵیان بۆ ڕای گشتی بڵاو کرەوە،
ئەگەرچی بڕیار وابو سەرۆکی فراکسیۆنە کوردیەکانی پارلەمانی عێراقیش بەشداری کۆبونەوەکەبن،بەڵام بەهۆکارێک گەشتنی ئەوان هەڵوەشایەوەو لایەنە کوردستانیەکانی کەرکوک خۆیان کۆبونەوەکەیان گرێداو لەڕاگەیەندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان بۆ ڕایگشتی ئاشکراکرد،
دەقی راگەیەندراوەکەی لایەنەکانی کەرکوک
کۆبوونەوەکە لەسەر دوو تەوەر بوو، تەوەری یەکەم لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان بوو، کە بەداخەوە هەندێکیان ئامادەبوون و هەندێکیشیان هەر بۆیان نەکرا بێن. تەوەری دووەم دانیشتنی ئاسایی حیزب و لایەنە کوردییەکانە لە شاری کەرکووک، بەم خاڵانە گەیشتین:
1. ئاساییکردنەوەی دۆخی شار و فەرامۆشنەکردنی دەزگا ئەمنییەکانی ناوخۆ، کە ئێستا هیچ رۆڵێکیان نییە.
2. ئێمەی کورد بە یاسا و دەستوور مامەڵە لەگەڵ یاسای سەرژمێری دەکەین، کە پێمانوایە تاوەکو ماددەی 140ی دەستوور جێبەجێ نەبێت، بە هەرسێ قۆناخەکانییەوە، هەر یاسایەکی دیکە دەربچێت سەربارەت بە سەرژمێری، پێچەوانەی دەستوورە و ئێمە رەتیدەکەینەوە.
3. داواکارین لە سەرۆککۆمار و نوێنەرانی کورد لە بەغدا گۆڕینی دیمۆگرافیای شاری کەرکووک رابووەستێندرێت، کە ئێستا هەموومان دەیبینین. رۆژانە هاووڵاتیان لە شوێنەکانی دیکەوە دەهێندرێن و بە شێوەیەکی فەرمی تەئید سەکەن و فۆرمیان بۆ دروست دەکرێت.
4. کۆبوونەوە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیانی کەرکووک بەتایبەتی کاکەییەکانی شاری کەرکووک لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکاندایە، پێویستە سەر و ماڵیان بپارێزرێت.