ئەندازیارێکی کشتوکاڵی باس لە سێ خاڵی گرنگ دەکات و دەڵێت:”لە وەرزی پایزدا،ئەم سێ خاڵە گرنگە فەرامۆش مەکەن .
ئومێد ئەحمەد ئەندازیاری کشتوکاڵی،لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە ڕایگەیاند:”باخەوانان پێویستە لە وەرزی پایزدا ئەم سێ خاڵە گرنگەی خوارەوە ئەنجام بدەن لە باخەکانیاندا:
١- کۆکردنەوەی پاشماوەی ميوەی خراپ بوو گەڵا و پاشان
لەناوبردنیان.
٢- ئاودان بەردەوام بێت تاوەکو٥٠٪ی گەڵا دەوەرێت.
٣- دەست مەکەن بە هەڵپاچين تاوەکو٨٠-٩٠٪ی گەڵا هەڵدەوەرێت.