بۆ کۆتایی هێنان به هاوسه‌رگیری منداڵان، ئه‌ندونیزیا ڕایگه‌یاندووه هاوسه‌رگیری له ژێر ته‌مه‌نی 20 ساڵییه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان له په‌رله‌مانی ئه‌ندونیزیا پاڵپشتی خۆیان بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای تایبه‌ت به ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری ڕاگه‌یاند و به‌م پێیه‌ش هیچ کچێک له ژێر ته‌مه‌نی 20 ساڵییه‌وه له‌و وڵاته به شوو نادرێت.
پێشتر له ئه‌ندونیزیا ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری بۆ کچان 16 ساڵ و بۆ کوڕان 19 ساڵ بووه.
ئه‌ڵبه‌ت کچانی گه‌نج له ئه‌گه‌ری داواکاری بنه‌ماڵه‌کانیان و ڕه‌زامه‌ندی دادگا ده‌توانن زووتر هاوسه‌رگیری بکه‌ن.
ئه‌ندونیزیا له ڕیزی ئه‌و 10 وڵاته‌ی جیهاندایه که زیاترین هاوسه‌رگیری منداڵی تێدا تۆمار کراوه./.
