محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کاتێک سه‌ردانی باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری نیۆیۆرک ده‌کات هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگای میدیاکانی ئه‌مریکاوه بۆچوونی خۆی و وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به دوایین گۆڕانکارییه‌کان له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و واشنتن بخاته‌ڕوو.
ئه‌مه‌ش وایکردووه که مایک پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا داوایه‌کی هاوشێوه‌ی هه‌بێت و ئاماده‌یی خۆیی ده‌ربڕیوه که له سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره له گه‌ڵ میدیاکانی ئێران چاوپێکه‌وتنی هه‌بێت.
عه‌لی ڕه‌بیعی وته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌تی ئێران له کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆی له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م داواکارییه‌ی پۆمپیۆ ڕایگه‌یاندووه که مه‌رزیه هاشمی په‌یامنێری به ڕه‌گه‌ز ئه‌مریکیی که‌ناڵی ئینلیزی زمانی پرێس تیڤی ئێرانی ده‌توانێت چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی مایک پۆمپیۆ به‌ڕێوه ببات.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش په‌یمان جه‌به‌لی جێگری ڕێکخراوی ده‌نگ و ڕه‌نگی ئێران بۆ کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵی پرێس تیڤی ڕایگه‌یاندووه که ده‌زگای میدیایی نیشتمانی ئێران هیچ پلانێکی بۆ چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا نییه و وه‌ڵامی ئه‌و داواکارییه‌ش ناداته‌وه./.