له شاری تاران و له سه‌ر کێشه‌ی بردنی باوکیان بۆ نه‌خۆشخانه دوو برا بووه‌ته شه‌ڕیان و له ئاکامدا یه‌کێک له‌وان گازی له گوێچکه‌ی ئه‌وی دیکه گرتووه و گوێچکه‌ی بڕیوه.
پیاوێکی ته‌مه‌ن 27 ساڵه سه‌ردانی بنکه‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی 5 ی تارانی کرد و سکاڵای له سه‌ر براکه‌ی تۆمار کردووه. ئه‌و ده‌ڵێت: له گه‌ڵ برا و باوکم له گه‌ڕه‌که‌ی که‌ن سولقان ژیانمان به سه‌ر ده‌برد. چه‌ند رۆژ پێش له سه‌ر کێشه‌ی بردنی باوکمان بۆ نه‌خۆشخانه بوو به شه‌ڕمان و براکه‌م گازی له گوێچکه‌م گرت و گوێچکه‌می بڕیوه.
له درێژه‌دا ڕایگه‌یاندووه که پزیشکه‌کان توانای چاره‌سه‌ری برینه‌که‌یان نه‌بووه و به‌م هۆیه‌وه سکاڵام له دژی براکه‌م تۆمار کردووه.
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ئه‌م دوو برایه‌دا باوکه‌که‌شیان گیانی له ده‌ست داوه./.