فه‌رمانده‌ی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران ئامارێکی خستووه‌ته‌ڕوو که پیشان ده‌دات ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوه‌کانی هاتووچۆ له‌م وڵاته زۆره و شاره‌زایانیش ده‌ڵێن خراپی ڕێگاوبانه‌کان و ئاستی نزمی کوالیتی ئۆتۆمبێله‌کان کاریگه‌ریی زۆری له ڕووداوه‌کانی هاتووچۆدا هه‌بووه.
لیوا که‌مال هادیانفهڕ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران ڕایگه‌یاندووه که ته‌نیا له سێ ڕۆژی سه‌ره‌تایی هاوینی ئه‌مساڵ 64 که‌س به هۆی ڕووداوه‌کانی هاتووچۆ گیانیان له ده‌ستداوه.
پزیشکی دادوه‌ری ئێران ئاماری ڕووداوه‌کانی هاتووچۆی دوو مانگی ڕابردووی ئه‌م وڵاته‌ی ئاشکرا کردووه و به پێی ئه‌و ئاماره‌ش 2 هه‌زار و 584 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران ئاماژه‌شی به‌وه داوه که له سێ ڕۆژی سه‌ره‌تایی هاوینی ئه‌مساڵ هه‌زار و 375 که‌سیش هه‌ر به هۆی ڕووداوه‌کانی هاتووچۆوه بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کان کراون. ئه‌ڵبه‌ت ژماره‌یه‌ک له‌و بریندارانه‌ش له نه‌خۆشخانه‌کان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌مه‌ش ژماره‌ی کوژراوه‌کانی سێ ڕۆژی سه‌ره‌تایی هاوینی ئه‌مساڵ له ئێران به‌رزتر بووه‌ته‌وه.
له جاده‌کانی شار و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کانی ئێران ژماره‌ی 22 ملیۆن و 270 هه‌زار و 187 ئۆتۆمبێل و 11 ملیۆن ماتۆڕ له هاتووچۆدان. له‌م وڵاته‌دا 41 ملیۆن که‌س موڵه‌تی شۆفێرییان وه‌رگرتووه. به وته‌ی شاره‌زایان، ڕه‌وشی خه‌راپی ڕێگاوبانه‌کان و هه‌روه‌ها کوالیتی نزمی ئۆتۆمبێله‌کانی ئێران، دوو هۆکاری سه‌ره‌کی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ڕووداوه‌کانی هاتووچۆن له‌م وڵاته./.
