ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاندووه که ئافره‌تێک له وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئه‌م وڵاته به تۆمه‌تی سیخوڕی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
ئه‌مه‌ش دووه‌م که‌سه که له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ی ڕابردوو له وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت. پێشتر به‌رپرسی به‌شی دارایی له وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی 20 ملیۆن دۆلاری و له کاتی هه‌ڵهاتنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
نوێنه‌ری شاری نه‌جه‌ف ئاوا له په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و ئافره‌ته له گه‌ڵ 16 به‌رپرسی وه‌زاره‌تی نه‌وت له په‌یوه‌ندیدابووه.
ڕاشیگه‌یاندووه که له پاش سه‌پاندنی گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی ئه‌مریکا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران گرنگییه‌کی تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه و واشنتن ده‌یه‌وێت ئیش و کاره‌کانی ئه‌م وه‌زاره‌ته تێک بدات
