بەمەبەستی تاووتوێکردنی ئەو پرۆژەیاسایانەی ئاراستەی لیژنەکەیان کرابوو، کاتژمێر “١٢”ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤/٨/٢٠١٩، لێژنەی كاروبارى یاسایی له پەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنه و بڕیاردەر و ئەندامانی لیژنەکە کۆبووەوە،
لە کۆبوونەوهکەدا کە لە هۆڵی لیژنە بەڕێوەچوو سەرجەم ئەو پڕۆژەیاسایانە تاووتوێکران کە ئاراستەی لیژنەکە کرابوون کە سەرجەمیان “٢٨” پڕۆژەیاسا بوون و پاش تاووتوێکردنی پڕۆژەکان بڕیاردرا “١٤” پڕۆژەیاسا لە دوای دەستپێکردنی وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمەیان بۆ بکرێت و ئەو پڕۆژانەشی کە بارگرانیی داراییان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە کە “١٤” پڕۆژەیاسا بوون رەوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ وەرگرتنی راو تێبینیەکانی حکومەتی هەرێم لهبارهیانهوه
هاوکات رێکخستنەوەی خانەنشینی لەهەرێمی کوردستان و چەسپاندنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە و بەگەڕخستنەوەی کارگە لەکارکەوتووەکان و پێدانی دەرماڵەی خوێندن بە خوێندکاران و چەند پڕۆژەیەکی تر،
دواتریش بڕیاریاندا لە رێگەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی حکومەتی هەریمی کوردستان بکرێت بۆ دەربڕینی راو پێشنیازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارهیانهوه.