کاتژمێرێک لەمەوبەر لەئەنجامی هێرشێکی خۆکوژیدا بۆسەر ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە دەستی کەم” ٦” کەس کوژران و زیاترلە ” ٤۰” کەسی دیکەش برینداربوون،
بەرپرسانی ویلایەتی ننگرهاری ئە فغاستان ڕایانگەیاند کاتژمێرێک دلەمەوبەر هێرشێکی خۆکوژی لەلایەن منداڵێکەوە کراوەتە سەربۆنەیەکی بوک گواستنەوەو لەئاکامدا “٦” هاوڵاتی کوژران و زیاتر لە “٤۰” کەسی دیکەش بریندار بوون،
هەر دوابەدوای هێرشەکە بزوتنەوەی تاڵیبان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و وێڕای سەرەخۆشی لەکەس و کاری کوژراوەکان ئەوەشی ڕاگەیاند کە هێرشەکە دورونزیک پەیوەندی بەوانەوە نیە