بەپێی بڕیارێکی ویزاری کەلە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە بەژمارە “٥۱٦٤”ئاڕاستە کراوەو وێنەیەکی دەست ڕووماڵ کەوتوە،
وەزارەتی خوێندنی باڵا هەڵدەستێت بەردروست کردنی “۳”لیژنە بۆبەدواداچون و هەڵسەنگاندنی ئەوزانکۆ ئەهلیانی کەلەچەندساڵی ڕابردودا لەهەرچوارپارێزگاکەی هەرێم کراونەتەوەو سەرقاڵی پێدانی بڕوانامەی زانکۆن بەقوتابیان،
هەربەپی نوسراوەکە کاری ئەوسێ لیژنەیە هەڵسەنگاندن و بەدواداچونی ڕەوشی خوێندن و ئاستی زانستی ئەو زانکۆیانەدەبێت بەرلەوەی لەلایەن خویندنی باڵای عێراقەوە متمانەیان پێ بدرێت،
شایانی باسە لەچەند ساڵی ڕابردودا ژمارەیەکی بەرچاوزانکۆی ئەهلی لە پارێزگاو ئێدارەکانی هەرێمی کوردستاندا دامەزراون و بەلێشاو خوێندکاران بەمەبەستی بەدەست هێنانی بڕوانامە ڕویان تێدەکەن،ئەگەرچی ئەم زانکۆیانە بەمۆلەتی حکومەتی هەرێم دامەزراون و سەرقاڵی کارکردنن بەڵام زۆرێک لەوانە لەلایەن خوێندنی باڵای عێراقەوە تا ئێستا باوەڕپێکراو نین لەڕوی کوالێتی خوێندن و چۆنیەتی پێدانی بڕوانامەوە بەخوێندکاران