لەشارۆچکەی ئۆمیرلی سەر بە پارێزگای ماردینی باکوری کوردستان،لەئەنجامی تەقینەوەیەکدا سەربازێکی تورکیا کوژراو دوانی دیکەش بریندار بوون،
ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند کە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لەناوچەیەکی سەربازیدا لە شارۆچکەی ئومیرلی سەر بە شاری ماردین،سەربازێکی تورکیا کوژراوەو دوانی دیکەش بریندار بون کە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە،
هاوکات ئاژانسەکە بڵاویشی کردۆتەوە کە دوابەدوای تەقینەوەکە جەندرمەیەکی زۆر لەناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە و تا هەنوکەش زانیاری تەواو بەردەست نیە کە تەقینەوەکە لەڕێگەی چیەوە ئەنجامدراوە.