لەدوحەفتەی ڕابردودا دەیان کەس لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون
لەئەنجامی شەڕو پێکدادانەکانی ئەم چەندە ڕۆژەی ڕابردودا لەنێوان چەکدارانی حزبی دیموکرات و سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتەدا،کەبوە هۆی کوژرانی چەند ئەندامێکی ئەو سوپایەو گیان لەدەست دانی چەند پێشمەرگەیەکی حزبی دیمکرات،
لەئێستەدا دەزگای ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی هەڵمەتێکی گرتن و فڕاندنی گەنجانی لەشارەکانی کوردستان دەست پێکردوەو تەنها لەدوو حەفتەی ڕابردودا زیاتر لە “۲۹”کەس دەستگیر کراون و تا ئێستە بێسەرو شوێنن،
ڕووماڵ زانیویەتی کە،تەنها لەشاری مەهاباتدا “۷”گەنج بەتۆمەتی پەیوەندیان بە هێزە دژبەرەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون،لەسەردەشتیش “٥” کەس دەستگیر کراون،لە پیرانشار”۸”کەس و لەبۆکان و سەقزو مەریوان و سنەش “۱٤”کەس،
شایانە باسە هەندێک لەدەستگیر کراوەکان بەبرینداری کەوتونەتە دەست هێزەکانی ئیتڵاعات،هاوکات لاوێکیش لەژێر ئەشکەنجەی سەختدا پاش دوو ڕۆژ گیانی لەدەستداوە.